وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باشوور، یابان و ئەمریکا بەڵێنی مانەوە بە کیم جۆنگ ئون دەدەن

وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باشوور، یابان و ئەمریکا بەڵێنی مانەوە بە کیم جۆنگ ئون دەدەن
ئەمریکا، یابان و کۆریای باشوور بەڵێنی مانەوەی رژێمەکەی بە سەرۆکی کۆریای باکوور دەدەن.



رۆژی یەکشەممە 8/7/2018 وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باشوور، یابان و ئەمریکا لە تۆکیۆی پایتەختی یابان بوونەوە و تاوتوێی پرسی داماڵینی چەکی ناوکییان لە کۆریای باکوور کرد.



دوای کۆبوونەوەکە، تارۆ کانۆ، وەزیری دەرەوەی یابان رایگەیاندووە، هەر سێ وڵات ئامادەن گەرەنتیی مانەوەی کیم جۆنگ ئون لەسەرۆکایەتیی کۆریای باکوور دەکەن، ئەگەر رژێمی ئەو وڵاتە چەکە ناوکییەکانی بە تەواوی لەناو برد.



کیم جۆنگ ئون لە ساڵی 1983 لەدایک بووە. دوای کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئیلی باوکی لە ساڵی 2011، وەک سەرۆکی کۆریای باکوور دەست بەکار بوو.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



رژێمی کۆریای باکوور، کە ئێستا کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.



باسنیوز
Top