سوپای ڕژێمی سوریا گەڕایەوە پارێزگای درعا و توانی دەست بەسەر دەرچەی نسیب بگرێت

سوپای ڕژێمی سوریا گەڕایەوە پارێزگای درعا و توانی دەست بەسەر دەرچەی نسیب بگرێت
سوپای سوریا بە هاوكاری روسیا گەڕایەوە ناوچە سنورییەكانی نێوان وڵاتەكەیان لەگەڵ ئەردەن، ئۆپۆزسیۆنیش ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ بەدەستەوەدانی چەكەكانیان.

لە هەڵمەتی داماڵینی ناوچەكانی ئۆپۆزسیۆن لە باشور و رۆژئاوای سوریا سوپای ئەو وڵاتە گەڕایەوە پارێزگای درعا و توانیویەتی دەست بەسەر دەرچەی نسیب بگرێت، بەهاوكاری هێرشی ئاسمانی روسیا.

دەرچەی سنوری نسیب، رێگەیەكی سەرەكی بازرگانییەو دەكەوێتە نێوان سوریا و ئەردەن.

لە بەرامبەردا هێزە چەكدارەكانی سەر بەئۆپۆزسیۆن لە رێككەوتنێكدا ڕەزامەندی خۆیان نیشانداوە بۆ بەدەستەوەدانی چەكەكانیان لە پێناو راگرتنی شەڕ لەناوچەكە بەنێوەندگیری ڕوسیا.

لەو بارەیەوە بەرپرسێكی ئۆپۆزسیۆنیش رایگەیاندووە، ئەو رێككەوتنە بە قۆناغ لەناوچە جیاجیاكانی دەرعا دەبێت، بەڵام هیچ خشتەیەكی كاتی لە ئێستادا بوونی نییە.

وەك لە گرتەیەكی تەلەفیزیۆنیدا دەردەكەوێت كە ڕۆیتەرزدا بڵاویكردووتەوە، بە دەیان سەربازی سوری و ئەفسەری سەربازی ڕوسی وئۆتۆمبێلی سەربازی بە ئاڵای ڕوسیاوە بەناو دەرچەی نسیب دا گەڕاون، و لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوری بڵاویكردووەتەوە ئەو سەربازانە پاش پاككردنەوەی ناوچەكە لە ڕۆژی شەممە چونەتە جێگاكانی خۆیان.







خندان
Top