یەکەم کاردانەوەی پوتین دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی
شەوی شەممە 7/7/2018، هەڵبژاردەی رووسیا و کڕواتیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەڕەوە (پاناڵتی)دا، هەڵبژاردەی کڕواتیا سەرکەوت و چووە قۆناغی چارێگی کۆتایی و بەمەش هەڵبژاردەی رووسیا لەسەر خاکی خۆی، لە مۆندیال دەرکرا.
رۆژی یەکشەممە 8/7/2018، دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات دوای یارییەکە، بانگهێشتی ستانسیلاڤ چیرچیسۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.
ڤلادیمێر پوتین پەسنی یاریکردنی یاریزانەکانی کردووە و داوای راهێنەر و یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکەیان بکەن.
باسنيوز
