شارەوانیی لەندەن رێگا بە ناڕەزایی دەربڕین دژی سەردانەکەی ترەمپ دەدات
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە لەندەن و لەگەڵ ئێلیزابێسی دووە، شاژنی بەریتانیا و تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
بەشێک لە هاووڵاتییانی بەریتانیا دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو سەردانە راگەیاندووە و بە دروستکردن بالۆنێک لەسەر شێوەی دۆناڵد ترەمپ لەشێوەی منداڵێکی شیرەخۆرە، ئەو ناڕەزایەتییە دەرببڕن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، سادق خان، سەرۆکی شارەوانیی لەندەن رەزامەندیی لەسەر هەڵدانی ئەو بالۆنە لە ئاسمانی شارەکەی لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، داوە.
باسنيوز
