جەیمس ماتیس: سزاكانی سەر كۆریای باكور دەمێننەوە تا دەستبەرداری چەكی ئەتۆمی دەبێت
جەیمس ماتیس دوێنێ یەكشەممە لە كۆنگرەی ئاسایشی لە سینگاپـور رایگەیاند، پـێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی هەموو سزاكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر پـیۆنگیانگ جێبەجێ بكات، تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە چیتر ئەو وڵاتە هەوڵی گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی نادات.
ماتیس ئاماژەی بەوەشكرد، پـێویستە لە باشترین حاڵەتیشدا پـێشبینی بكرێت كۆسپ لە بەردەم دانوستاندنەكان دروسببن، بۆیە دەبێت ئەوان وەك وەزیرانی بەرگری بەردەوامبن لە هاوكاریكردنی نێوانیان تا بوار بە لایەنی دیپـلۆماسی وڵاتەكانیان بدەن لە پـێگەیەكی بەهێزەوە دانوستاندن لەگەڵ پـیۆنگیانگدا بكەن.
لای خۆیەوە سۆنگ یۆنگ مو، وەزیری بەرگری كۆریای باشور رایگەیاند، "بەهۆی پـێشهاتەكانی ئەم دوایـیە لە كۆریای باكور دەكرێت گەشبین بین، بەڵام دەبێت وریابین لەم كاتەی هەنگاو بەرەو پـێشەوە دەنێین."
خەندان
