وڵاتێکی ئەوروپی هاوکاریکردنی پەنابەران بە تاوان هەژمار دەکات

 وڵاتێکی ئەوروپی هاوکاریکردنی پەنابەران بە تاوان هەژمار دەکات
وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ئەوروپا هاوکاریکردنی پەنابەران لەلایەن خەڵکی ئاسایی و رێکخراوە مرۆییەکان بە تاوان هەژمار دەکات.

حکوومەتی هەنگاریا پرۆژەیاسایەکی بە ناوی ”سۆروس راگرن“ ئامادە کردووە و ناردوویەتی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندکردنی.

بەپێی پرۆژەیاساکە (ئەگەر پەسەند کرا)، ئەوا ئەو کرێکار و چالاکوانە مەدەنییانەی لە رێکخراوە مرۆییەکان کار دەکەن، ئەگەر هاوکاریی پەنابەران بکەن، ئەوا رووبەڕووی سزای زیندانیکردن تا یەک ساڵ دەبنەوە.

سابا دۆمۆتور، وەزیری ناوخۆی هەنگاریا رایگەیاندووە، ئەو پرۆژەیاسایە رەنگدانەوەی هەڵوێستی گەلی هەنگاریایە، کە ”بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەنگاریا پێش هەموو شتێکە لایان“.

هەنگاریا وڵاتێکی ئەوروپییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە. کەوتووەتە نێوان وڵاتانی ئۆکرانیا، رۆمانیا، سڕبیا، کڕواتیا، سلۆڤینیا، نەمسا و سلۆڤاکیا. یەکێکیشە لە رێگاکانی چوونی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا.









باسنيوز
Top