لەبارەی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەسەر منبج روونكردنەوە دەدرێت

لەبارەی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەسەر منبج روونكردنەوە دەدرێت
ئەمریكا لەبارەی دەنگۆی رێككەوتنیان لەگەڵ توركیا لەسەر منبج و كشانەوەی ھێزەكانی یەپەگە لەو شارە روونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات كە تائێستا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوانیاندا نییە.

ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: "رێكەوتنێكمان لەگەڵ توركیا نییە، پێشووتر رامانگەیاندووە كە كۆبوونەوە ھەبووە لەسەر نەخشە رێگەیەك لەنێوان ھەردوولا، بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەر بەردەوام دەبین، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو كێشەیە و كێشەكانی دیكەی سووریا و كێشە ھاوبەشەكانیش تا نەخشە رێگەك دروست بێت لەسەر منبج و ناچەكانی دیكە. لەسەر ئەو كێشەیەش وەزیری دەرەوەی لە مانگی تەمموز پێشوازی لە ھاوتا توركەكەی دەكات".




K24
Top