جارێکی دیکە شوێنی کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم جۆنگ ئون دیاری دەکرێت

 جارێکی دیکە شوێنی کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم جۆنگ ئون دیاری دەکرێت
چەند سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ئەمریکا جارێکی دیکە شوێنی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە و سەرۆکی کۆریای باکوور، دیاری دەکات.

پێشتر کەناڵی NBCـی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردبووەوە، کە کۆبوونەوەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، ”لە سویسرا ئەنجام دەدرێت.

پێش ئەو هەواڵەی NBC، دەنگۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە سوید، چین، پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکوور و ئولانباتەری پایتەختی مەنگۆلیا، بڵاو ببووەوە.

رۆژی یەکشەممە 29/4/2018، ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆریای باکوور و ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکە لە سەنگافورە یان مەنگۆلیا ئەنجام بدرێت.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2018، دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆ ببنەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتەکانیان بکەن، کە گرنگترینیان، بەردەوامبوونی کۆریای باکوورە لە پەرەپێدان بە چەکە کیمیاوی و ناوکییەکانی.










باسنيوز
Top