لوتکەی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی شا سەلمان ئەنجام دەدرێت
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، لە رۆژی شەممە 14/4/2018ـەوە سەرۆک، شا و سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی گەیشتوونەتە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی خولی ژمارە 29ـی ئاسایی لە شاری زەهران لە سعودیە.
چاوەڕێ دەکرێت لە لوتکەی عەرەبیدا، کە بە سەرۆکایەتیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە ئەنجام دەدرێت، جگە لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی وڵاتانی عەرەبی، شەڕی زیادبوونی هەژموونی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی و کێشەی سووریا دوو تەوەری گرنگی لوتکەکە بێت.
هەرچەندە سعودیە لە ناکۆکییەکی سەخت دایە لەگەڵ قەتەر، بەڵام بانگهێشتنامەی ئامادەبوونی بۆ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ناردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رۆژی شەممە 14/4/2018، فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە گەیشتووەتە شاری زەهران لە رۆژهەڵاتی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لە لوتکەکە.
باسنیوز
