كه‌مال كلیچدارئۆغلو: به ده‌ستی خۆمان سكی خۆمان ده‌دڕین
كلیچدارئۆغلو له‌كاتی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقه‌كانی پارته‌كه‌ی له توركیا داوای كرد به هه‌موویانه‌وه دژایه‌تی له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن.
ئه‌و گوتی "له 16ی نیساندا توركیا ده‌چێته ناو گشتپرسییه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ له ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بێت، كه‌واته توركیا بۆ خۆی سكی خۆی ده‌دڕێت و خۆی له‌ناو ده‌بات، بۆیه پێویسته دژایه‌تی ئه‌و سیسته‌مه بكه‌ین و نه‌یه‌ڵین تێپه‌ڕێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه باری نائاسایی له توركیا به‌ڵایه‌كه و پێشێلی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤی كردوه. نموونه‌ش به كوده‌تایه‌كه‌ی ساڵی 1980 ده‌هێنێته‌وه كه به هه‌مان شێوه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و هه‌زاران هاووڵاتی ده‌ستگیر كرا و له كار دوور خرانه‌وه.
به بۆچوونی كلیچدارئۆغلو راسته توركیا له 15ی ته‌مووز هه‌وڵی كوده‌تای به‌خۆیه‌وە بینی، به‌ڵام ئێستە ئاكپارتی كوده‌تای به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه و ئێستە توركیا له قۆناخی كوده‌تادایه.
باسنيوز
