قاعیدە دوو تەقینەوەی بەردەم هەواڵگریی سووریا لە ئەستۆ دەگرێت

 قاعیدە دوو تەقینەوەی بەردەم هەواڵگریی سووریا لە ئەستۆ دەگرێت
رێکخراوی توندڕەوی قاعیدە دوو تەقینەوەی بەردەم هەواڵگریی رژێمی سووریا لە شاری حمس لە رۆژئاوای سووریا لە ئەستۆ دەگرێت.

سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 25.2.2017، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لەبەردەم بارەگای هەواڵگریی سەربازیی و ئاسایشی رژێمی سووریا لە ناوەڕاستی شاری حمس روویان دا.

بەهۆی تەقینەوەکان، دەیان کەس بریندار بوون و 42 کەسیش گیانیان لەدەست داوە، کە لەنێو کوژراوەکاندا عەمید حەسەن دەعبول، سەرۆکی لقی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی لە شاری حمسە.

دوای تەقینەوەکان، بەرەی فەتحی شام (نوسرەی پێشوو)، کە باڵی قاعیدەیە لە سووریا، ئەنجامدانی دوو تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.










باسنيوز
Top