ترەمپ سوپای ئەمریكا بنیات دەنێتەوە

ترەمپ سوپای ئەمریكا بنیات دەنێتەوە
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ سوپای وڵاتەكەی لە ھەردوو بواری بەرگری و ھێرش بەھێز دەكات كە بە درێژایی مێژووی ئەمریكا دەبێتە خاوەن گەورەترین ھێزی سەربازی.

ترەمپ لە كۆنفرانسی ساڵانەی كردەی سیاسی پارێزگاران رایگەیاند بۆ بەرزكردنەوەی توانایی سوپا بۆ بەرزترین ئاست لە مێژووی ئەمریكادا داوای بودجەیەكی گەورە لە كۆنگرێس دەكات، بۆ ئەوەی توانایی بەرگری وڵات باشتر و بەھێزتر ببێت.

بە پێی ھەواڵێكی رویتەرز، ترەمپ لەم گوتارەكەیدا، پلانەكانی بۆ بەھێزكردنی سوپای ئەمریكا، پرۆگرامی ریفۆرمی باج و شەڕی دژی ئیسلامییەكانی رادیكال خستەڕوو و پێداگریی لەسەر سیاسەتی "یەكەم ئەمریكا" كرد.

ترەمپ ھەرچەندە ھیوای خواست ھەرگیز توانایی سەربازی بەكار نەھێنین، بەڵام بەھێزكردنی بە پێویست زانی بۆ ئەوەی "كەس نەوێرێت یاری لەگەڵ ئەمریكا بكات و دەبێتە خاوەن گەورەترین ھێزی سەربازی لە مێژووی خۆیدا".

ترەمپ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڵێنی بەھێزكردنی سوپای وڵاتەكەی دابوو بۆ بەرەنگاربوونەی "ئیسلامی رادیكال" و كۆماری ئیسلامی ئێران، كە ھەردووكیان بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریكا و بەھا و بەرژەوەندییەكانی دەزانێت.






K24
Top