لە تورکیا ٢٧٠ کەس بە تۆمەتی دەستهەبوون لە کودەتادا داگایی دەکرێن

لە تورکیا ٢٧٠ کەس بە تۆمەتی دەستهەبوون لە کودەتادا داگایی دەکرێن
دوای کودەتا ناسەرکەوتووەکەی هاوینی رابردووی تورکیا، یەکێک لە گەورەترین داداگاکانی ئەم وڵاتە بۆ دادگاییکردنی ٢٧٠کەس کۆدەبێتەوە.



لەم دادگایەدا جگە لە ژەنەڕاڵێکی پێشووی تورکیا ١٥٠کەسی دیکەش کە دەستبەسەر کراون، دادگایی دەکرێن.

لەم دادگایەدا تۆمەتباری یەکەم فەتحوڵڵا گویلەنە کە لە ساڵی ١٩٩٩بەملاوە لە ئەمریکایە.

بڕیار وایە گویلەن بێ ئەوەی خۆی بەشداربێت، داگایی بکرێت. فەتحوڵڵا گویلەن هەموو ئەو تۆمەتانەی رەت کردووەتەوە کە دەستی لە کودەتا ناسەرکەوتووەکەی هاوینی رابردووی تورکیادا هەبووبێت.

دادگاکە لە ژێر چاودێریی توندی ئەمنیدا لە بەندیخانەیەک بەڕێوە دەچێت و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بچنە ژوور دادگاکە دووجار دەپشکنرێن.

لەماوەی بەڕێوەچوونی دادگاکەشدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئاسمانی سەر بەندیخانەکە دەگرنە ژێر چاودێرییەوە.
payamner-
Top