"له گۆڕدا ده‌ژین"
ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی (ئه‌سغه‌ری فه‌رهادی) له‌و باره‌یه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران ناردووه و نوسیوویه‌تی" هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوانی دیكه‌ی ئه‌و ولاته‌ش توڕه‌یی خۆیان له‌و ره‌وشه ده‌ربریووه".
له نامه‌كه‌ی فه‌رهادیدا كه بۆ رۆحانی ناردووه و له تۆر كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه نوسراوه" راپۆرته‌كانم بینیووه ده‌رباره‌ی ژیانی ژن و منداڵ و پیاوان كه له ناو گۆڕه‌كانی گۆڕستانێكی رۆژئاوای تاران‌دا ده‌ژین،له ناخه‌وه هه‌ست به شه‌رم و شووره‌یی و خه‌مباری ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ده‌مه‌وێت شهرمهزارییهكهم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌ش بكه‌م كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رپرسیارییه‌تیان له وڵات‌دا وه‌رگرتووه".
رۆژنامه‌ی (شهروند) ی ئێرانی له‌و باره‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی له ژیانی ئه‌و هه‌ژار و ئاڵودهبوانهی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه له ناو گۆڕه به‌تاڵه‌كاندا ده‌ژین و ئه‌و گۆڕانه‌ش پێشتر هه‌ڵكه‌نراون.
رۆژنامه‌كه له زاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌وه نوسیوویه‌تی"ئێمه مرۆڤ نیین؟ئێمه بێگانه‌ین؟ئایا ئێرانی نیین؟"
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران له میانی وتاریكیدا رۆژی چوارشه‌ممه‌یدا وه‌ڵامی ده‌رهێنه‌ر فه‌رهادی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" به دڵنیاییه‌وه هیچ كه‌سێك قبوڵی ئه‌وه ناكات له وڵاتی ئێران‌دا خه‌ڵكی له ناو گۆڕدا بژین".
هه‌روه‌ها گووتی"بیستوومه بێ لانه و ماڵه‌كان له ژێر پرد و وێستگه‌كانی میترۆی وڵاته بیانییه‌كاندا ده‌خه‌ون، به‌ڵام نه‌مبیستووه خه‌ڵكێكی زۆر له ناو گۆڕدا ده‌خه‌ون و به‌رپرسانی ناوخۆییم بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته راسپاردووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شهروند" ئه‌و 50 كه‌سه‌ی له ناو گۆڕه‌كاندا نوستوون،رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به زۆر پێیان چۆڵكردوون".
داواكاری گشتی شاری شه‌هریار كه 30 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای تارانه‌وه دووره رایگه‌یاند" ئه‌و خه‌ڵكانه نێردراون بۆ چاره‌سه‌ری له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن".
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران زیادیكردووه و رێژه‌ی بێكاری له ساڵی 2014 كه 10،6 بووه گه‌یشتووه‌ته 12،7 له‌مساڵدا،بێكاری له ناو گه‌نجه‌كانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 29 ساڵ گه‌یشتووه‌ته 27%.
k24-
