فڕۆکەیەکی ئێران لە پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی ئێران لە پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە

جێگری پارێزگاری شاری ئوقلید لە پارێزگای فارسی ئێران رایگەیاند: کاتژمێر یەک و نیوی ئەمڕۆ، چوارشەممە، فڕۆکەیەک لە نزیک خونجەشتی ئۆقلید کەوتووەتە خوارەوە هێزەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە سەری.



بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی فریاکەوتن و مانگی سووریش رایگەیاند: خەبەرێک لەبارەی کوژراوان و بریندارانی ئەم رووداوە لەبەردەست نییە.

لە ماوەی نزیک بە دوو هەفتەی رابردوودا، ئەمە چوارەمین کۆپتەر و فڕۆکەی ئێرانییە لە ناوخۆی ئەم وڵاتە دەکەوێتە خوارەوە.
payamner-
Top