1000 سیمبۆل له هونه‌ر و ئه‌فسانه‌دا شێوه‌كه‌ی چ مانایه‌كی هه‌یه؟ 9
ره‌شه‌مه. حوت پێكهاتووه له دوو ماسی كه سه‌رباری په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه، به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه مه‌له ئه‌كه‌ن. نیشانه وێنه‌ی ئه‌و، ()، ئه‌م رووه ناودژه پیشان ئه‌دات. له دایكبوانی بورجی حوت زۆربه‌یجار هه‌ست ئه‌كه‌ن بۆ دوو ئاراسته‌ی جیاواز رائه‌كێشرێن، ئه‌وان ئه‌هلی هونه‌ری، خاوه‌نی هه‌ستی شه‌شه‌می به‌هێز، داهێنه‌ر و كاریان تێئه‌كرێ. ئه‌وان حه‌زیان له‌وه‌یه خۆیان سته‌م لێكراو ده‌رخه‌ن و له روانگه‌ی سۆزدارییه‌وه زوو ئه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئه‌م بورجه كار ئه‌كاته سه‌ر سیستمی غوده‌ی لینفاوی و مشته‌ری و نپتۆن فه‌رمانڕه‌وان به سه‌ریدا. ره‌گه‌زه‌كه‌ی ئاوی ناپایه‌دار و گه‌وهه‌ره‌كه‌ی به‌ردی پشمی خه‌تایی (به‌ردی خوێن)ه.
ئه‌م بورجه كه دوایین بورجی ناوچه بورجه‌كانه، له كیمیاگه‌ریدا نیشانه‌ی ساتی مردن و له دایكبوونی دووباره‌یه، په‌یوه‌ندی كۆتایی خۆر و مانگ، به دوایین پرۆسه‌ی به‌ر له مردنی كیمیاگه‌ر و له دایكبوونی دووباره‌ی ئه‌و له قه‌ڵه‌م ئه‌درێ.
چینییه دێرینه‌كان باوه‌ڕیان وابوو ماسییه‌كانی ئه‌م بورجه فه‌رمان به‌سه‌ر چاره‌نووسی كه‌شتییه‌كان و ده‌ریاگه‌ڕاندا ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان رووداوی ده‌ریایی و تۆفان ئه‌هێنن. هه‌روابێته‌وه چنییه‌كان ئه‌م به‌شه له ئاسمان به شێوه‌ی خاچێكی شكا و به ناوی (با گویی) به مانای هه‌شت سه‌رۆك وێنه ئه‌كێشن و باوه‌ڕیان وایه شانسی خراپ ئه‌هێنێ.
هه‌وا
هه‌وا كه یه‌كێك له چوار ره‌گه‌زه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی دێرینه، به گه‌رم و شێ‌دار ئه‌زانرێ. له ئه‌ستێره‌ناسیدا، له‌گه‌ڵ جووته، ته‌رازوو و ده‌لۆ و زه‌ین په‌یوه‌سته. له سونه‌تی هیرمیسی و كیمیاگه‌ریشدا هه‌وا قه‌ڵه‌مڕه‌وی رۆحه‌كانی په‌یوه‌ست به ساتی ژیانی داهێنه‌رانه‌یه و به شێوه‌ی سیگۆشه‌یه‌كی رووه و سه‌ر به هێڵێكی ئاسۆیی له ناوه‌ندیدا، وێنه ئه‌كێشرێ. له گه‌ردوونناسی سونه‌تی چینی‌دا نیشانه‌ی "ساتی ژیانی گه‌ردوونی" یه. چینییه‌كان و هێندۆكان ئه‌وه به بازنه‌یه‌كی شین پیشان ئه‌ده‌ن.
له ئایینه هیرمسییه‌كاندا، هه‌وا نیشانه‌ی خۆرهه‌ڵاته، له ئه‌نجامدا، به‌ره‌به‌یان و وه‌رزی به‌هار په‌رچ ئه‌كاته‌وه. په‌یوه‌ندی به سكه‌نده‌ناڤییه‌كان، رۆحه یۆنانی – رۆمییه‌كانی سروشت، شۆ، خودای دێرینی میسرییه‌كان و وایۆ، خودای ڤیدایی و رافائیلی فریشته‌ی نزیك، هه‌یه. له روانگه‌ی قه‌ومه ئینۆیته‌كان (ئه‌سكیمۆكان)ه‌وه، هه‌وا گرنگترین رۆحه و هێزه‌كه‌ی له با و باودۆخی كه‌شدا هه‌ست پێئه‌كرێ.
ئاسمان
زۆربه‌یجار ئاسمان به هاوبه‌شی نێری زه‌وی و مێ و وه‌ك گومبه‌زێك وێنا ئه‌كه‌ن كه ماڵی خوداكان له خۆ ئه‌گرێ.
له چین، گومبه‌زی ئاسمان نیشانه‌ی "یانگ" و زه‌وی دیمه‌نی "یین"ه. هه‌ربۆیه، قه‌ومی ئه‌فریقایی باتامالیبا له تۆگۆ و بنین، خودایه‌كی ئاسمانی هه‌یه به ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه، بۆتان، خداوه‌ندی زه‌وییه. له فه‌رهه‌نگی مائوری، رانگی پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی، تانه - ماهۆتا كه له تاریكایی شه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ژیا، به ناچاری ئه‌و له ژنه‌كه‌ی پاپاتۆئانۆكۆ، خوداوه‌ندی زه‌وی، جیاكرده‌وه، له ئاسمان و جیهان رووناكایی رۆژ ئه‌ژی.
سه‌رباری ئه‌مه، له میسری دێرین، ئاسمان خوداوه‌ندێك بوو به ناوی نات كه له‌شی به‌سه‌ر گیبی مێردیدا نه‌ویبۆوه. نات و گیب باوكیان شۆ، كه‌ش، له‌یه‌ك جیاكرده‌وه.
له مه‌سیحییه‌تدا، ئاسمان په‌یوه‌ندی به جبه‌كه‌ی مریه‌می پاكیزه‌وه هه‌یه كه به ئه‌ستێره‌كان رازاوه‌ته‌وه.
با
له زۆرێك له سونه‌ته فه‌رهه‌نگییه‌كاندا، خوداگه‌لی تایبه‌ت به نموونه‌ی باگه‌لی جیاواز ناسراون. زیاتر ئه‌م خودایانه به له كاتی فووكردنی با له ده‌میانه‌وه وێنا ئه‌كرێن (ئه‌لف). له‌وێوه كه ئاو و هه‌واگه‌لێك كه باكان له ئاراسته‌ی جیاوه له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌هێنن، هه‌ربۆیه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی جیاوازه، له فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆره‌كاندا هه‌ر بایه‌ك مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
میسرییه دێرینه‌كان باوه‌ڕیان به بوونی چوار با هه‌بوو كه هه‌موویان له ژێر فرمانی شۆ، خودای هه‌وادا بوون. بای باكووڕی ته‌ڕووبڕی ئه‌به‌خشییه بیابان و له ئه‌وكی ئامونه‌وه ئه‌هاته ده‌رێ، له كاتێكدا بای گه‌رمی وێرانكه‌ری بیابانیان ئه‌دایه پاڵ سیت. له روانگه‌ی یۆنانی و رۆمییه دێرینه‌كانه‌وه، بای باكوور، ناوی بۆرئاس (ب) (له رۆم به ئه‌كیلۆ ناوئه‌برا)، بای باشوور، نۆتۆس (كه له رۆم به ئاسته‌ر ناو ئه‌برا)، بای خۆرهه‌ڵات، یۆریۆس و بای خۆرئاوا، زفۆریۆس (كه له رۆم به فاڤۆنیۆس ناو ئه‌برا) بوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو. به باوه‌ڕی تسیمشییه‌كان، سوورپێستانی كه‌ناراوی باكووری خۆرئاوای ئه‌مریكا، چوار بای گه‌وره (باشوور، خۆرهه‌ڵات، خۆرهه‌ڵات، خۆرئاوا و باكوور)، چوار سه‌رۆكی گه‌وره‌ی چوارقوڕنه‌ی جیهان بوون كه پاش باسوخواسێك له باره‌ی چۆنێتی دروستكردنی هاوسه‌نگی هێزیان له جیهاندا، چوار وه‌رزه‌كه‌یان دروستكرد.
له سیستمی سونه‌تی فنگ شویی (باو ئاو) له چین، ئاراسته‌ی با یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زانه‌یه كه پێشبینیكه‌ران كاتی دیاریكردنی شوێنی ته‌لاره‌كان، گۆڕه‌كان و بیناكانی دیكه، ئه‌یانپشكنی و سه‌یریان ئه‌كرد. چینییه‌كان هه‌شت بای جیاوازیان ئه‌ناسی و له پێگه‌ی خودادا رێزیان لێئه‌گرتن. له كۆمه‌ڵه‌ی تێكسته پێشبینییه چینییه‌كاندا – بی جینگ (ئی جینگ)- كه ره‌نگه پێشینه‌ی دێرینه‌ترین به‌شی شایه‌ن به شوێنكه‌وتنی ئه‌وانه، واتا ژویی، بگاته‌وه چاخی بڕۆنز له چین، هاتووه كه "با شوێن به‌ور ئه‌كه‌وێت": ئه‌وان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیستمێك كه له‌وێدا ئاژه‌ڵانی چوار ئاراسته‌یان وێنا ئه‌كرد، بایان به ئافه‌ریده كراوی به‌وری سپی خۆرئاوا(ج) ئه‌زانی. چینییه‌كان دواتر كه‌وتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی خوداوه‌ندی فی لیان به به‌ره‌ڵاكردنی باكان له ناو گوێنییه‌كه‌وه ئه‌وانی دروست ئه‌كرد، رێك وه‌ك چۆن فۆجین، خودای ژاپۆنی، بای له گوێنییه‌كدا هه‌ڵئه‌گرت. له ئایینی شینتۆ له ژاپۆن، با (وه‌ك دیارده‌گه‌له سروشتییه‌كانی دیكه) به كامی یا خودا ئه‌زانرا، له كاتێكدا له باوه‌ڕه گشتییه‌كاندا به باكه‌مۆنۆ وه‌ریان ئه‌گرت كه جۆرێك خێوه.
سكه‌نده‌ناڤییه‌كان باوه‌ڕیان وابوو با جۆراوجۆره‌كان هه‌واڵ له هه‌وایه‌ك ئه‌ده‌ن كه به‌ڕێوه‌یه. باكان زۆربه‌یجار به ناوی ره‌نگه‌كانی رووناكی زاڵ ئه‌خوێنرێنه‌وه و بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به ئاو و هه‌وا شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ربوون، به تایبه‌ت بۆ ده‌ریاوانه‌كان. "له‌ودیو بای باكووره‌وه"یش مه‌ملله‌كه‌تێك هه‌بوو كه دایكی كاری، شێوه‌یه‌كی دیكه له پیره‌ژنی كه‌ونارای زستان، له‌وێدا ئه‌ژیا.
له فه‌رهه‌نگی ماوریدا، تاویری – ماتیا، خودای با، سیبموڵی باكان و تۆفانه تونده‌كانه: ئه‌م بایانه تۆڵه‌یه‌كن كه له‌و له برا لاساره‌كه‌ی تانه – ماهوتا (خودای مرۆڤ و دارستان)ی ئه‌كاته‌وه كه بۆ خوڵقاندنی رووناكی، باوك و دایكی لێك جیاكرده‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕی هه‌ندێك له هۆزه سوورپێسته‌كان، با ئه‌توانێ قسه بكات: منداڵی با چیرۆكه‌كانی ناواهۆ به گوێی پاڵه‌واناندا ئه‌چرپێنێ، له كاتێكدا كه خه‌ڵكی هۆز ئۆجیبۆ سه‌رده‌مێكیان له بیره كه هه‌موو باكان قسه‌یان ئه‌كرد، به‌ڵام ئێستاكه ته‌نها ئه‌توانن له رێگه‌ی شته‌كانی دیكه‌وه ده‌نگ دروست بكه‌ن.
باسنيوز
