ئه‌مریكا داواكارییه‌كی روسیا ره‌ت ده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی رایگه‌یاند ئیمه وه‌ك روسیا بیر ناكه‌ینه‌وه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراوه، نامانهه‌وێت بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له سوریا.
كیری له‌باره‌ی لێدوانێكی ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات تا ساڵی 2021 گوتی ئاگام له‌م لێدوانه هه‌یه، به‌ڵام واشنتۆن هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ر ده‌خات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی نێوان رێژیم و ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند ئاسۆی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاشتیانه له سوریا بۆ كاتێكی نادیار دوا كه‌تووه، به‌هۆی شكستی رۆژئاوا له كۆنترۆڵكردنی ئیسلامییه توندره‌وه‌كان له‌م وڵاته‌دا.
K24
