بە وێنە.. ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر جەرابلوس لە سوریا

بە وێنە.. ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر جەرابلوس لە سوریا
لە درەنگانێکی شەوی ٢٤ی ئابی ٢٠١٦، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی لە شارۆچکەی جەرابلوس کە دەکەوێتە سەر سنوری سوریا – تورکیا دژی داعش دەستپێکردووە و هێزە تایبەتەکانی سوپاش چونەتە ناو خاکی سوریاوە.

سەرۆک وەزیری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەی جەرابلوس بە هاوکاری هاوپەیمانی دژی داعش ئەنجام دەدرێت و بەرپرسێکی ئەمەریکیش بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە کە ئەمەریکا پاڵپشتی ئەو ئۆپراسیۆنە دەکات.

هێزە کوردییەکان لەوانە پەکەکە و پەیەدە پێیانوایە کۆنتڕۆڵکردنی جەرابلوس بەپێی رێککەوتنی نێوان تورکیا و داعش بووە، بەشێک لە چاودێرانیش هاوشێوەی پەکەکە و پەیەدە گومانیان خستووەتە سەر شێوازی کۆنتڕۆڵکردنەکە و هەندێک هاوڵاتیش بە گاڵتەوە ئۆپراسیۆنەکە بە جادو یان فیلمی هۆلیودی دەشوبهێنن.

هەرچییەک بێت جەرابلوس بۆ داعش تاکە دەروازە بوو بەڕووی دونیای دەرەوەدا، هەر بۆیە پێشتر زۆربەی چاودێران پێیانوابوو شەڕی جەرابلوس شەڕێکی قورس دەبێت و داعش بە هەموو هێزییەوە هەوڵ دەدات شارۆچکەکە لە دەست نەدات، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینی چاودێران شەڕی جەرابلوس تەنیا چەند کاتژمێرێکی خایاند، هەروەها پێچەوانەی زۆربەی شار و ناوچەکانیتر داعش هیچ خۆڕاگرییەکی نەکرد.
Top