توركيا: بۆردومانكردنی منبج به‌ ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا بووه‌

توركيا: بۆردومانكردنی منبج به‌ ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا بووه‌
بەرپرسێکی سەربازی تورکیا ئاشکرای دەکات ھێرشەکانیان بۆ سەر پەیەدە لە منبج بە ئاگاداری ئەمریکا بووە.

دوای ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەیەدە لە منبج و چەکدارانی داعش لە جەرابلوس, بەرپرسێکی باڵای سوپای تورکیا ئاشکرای دەکات ھێرشەکان بە ئاگاداری ئەمریکا بووە.

لە بەرامبەردا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پیتەر کووك بێ ئاگایی خۆی لەوبارەیەوە دەبری و رایگەیاند ئامانجی سەرەکی ئەوان لە سووریا شەری دژ بە داعشە.

دوای ھێرشە خۆکوژییەکەی سەر ئاھەنگی بوک گواستنەوەی دیلۆکی باکوری کوردستان کە بەھۆیەوە 54 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 70 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵۆ رایگەیاند بەھەموو شێوەیەک ھەڵدەدەین بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان لە سەر سنووری تورکیا و سوریا.
Top