میسر ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە

میسر ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە
بەپێی ڕاپۆرتێكی دەزگای ئاماری میسر كە ئەمڕۆ٢٢ ئابی ٢٠١٦ بڵاوكرایەوە لەسەر ڕوو داوەكانی هاتوچۆی ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتەدا، ئاماژە بەوەدەکات ڕووداوەکانی هاتووچۆ کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ئابوری میسر و بڕی سێ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیاندووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی دەزگای ئاماری میسر لەساڵی ٢٠١٥ دا ٢٥ هەزار و چوار سەد كەس بونتە قوربانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

لەو ژمارەیە شەش هەزارو ٢٠٣ كەس گیانیان لە دەستداوە، كە بەراورد بەساڵی ٢٠١٤ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوو چۆ وە لەسەدا ١٦دابە زیوە.

لە ساڵی ٢٠١٥دا لە میسر ١٤ هەزار و ٥٠٠ ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە، کە لەسەدا ٦٤%ی ڕووداوەكان بەهۆی مرۆڤەوە ڕویانداوە كێشەی هونەری و خراپی ڕێگاوبان ٢٤% هۆكاربوون.

لە وڵاتی میس لە ساڵی ٢٠١٥هەشت ملیۆن و ٦٠٠هەزار ئوتومبیل مۆڵەتیان پێدراوە، میسر لە ڕیزبەندی ١٠٩ وڵاتانی جیهاندا دێت لەڕوی سەلامەتی هاتوچۆوە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ڕیزبەندی ١٦هەمی گرتووە.
Top