باری دەروونیی بووک و زاواکەی عەنتاب پاش تەقینەوەکە تێک دەچێت
ئەو بووک و زاوایەی کە سەعات 10:40 دەقیقەی شەوی شەممە 20\8\2016 ڕووی دا، لە بارێکی دەروونیی زۆر خراپ دان.
تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕووی دا کە ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری دیلۆکی سەر بە شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور بەڕێوە دەچوو، بەهۆیەوە 51 کەس شەهید بوون و نزیکەی 100ی دیکەش بریندار بوون. دواتریش وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بووکەکە کە ناوی بەسنا ئەکدۆغانە، دەڵێت: ”ئاهەنگەکەیان لێ کردین بە شین“ و ئیتر لەهۆش خۆی دەچێتەوە و بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.
خێزانی بووک و زاواکە خەڵکی ناوچەی پەرواری پارێزگای سێرتن و بەهۆی هەندێک هۆکار، بۆ شاری دیلۆک کۆچیان کردووە.
