حكوومه‌تی توركیا په‌یامێك بۆ هه‌ده‌په ده‌نێرێ
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كۆبووه‌وه، باسیان له پێشهاته‌كانی ئێستەی ناوچه‌كه و توركیا كرد، به‌ڵام دیسان هه‌ده‌په‌یان خسته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه و حیسابیان بۆ نه‌كرد.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په بۆ ماوەی سێ سەعات كۆبووه‌وه.
جه‌هه‌په له راگه‌یاندراوێكدا له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئاماژه‌ی دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له چۆنیه‌تی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانی سووریا و عێراقیان تاوتوێ كردووه.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا هاوكار ده‌بین بۆ چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌نییه‌كان له توركیا، كه ئه‌و لایه‌نه‌ش بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
حكوومه‌تی توركیاش له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌كو په‌یامێك بۆ هه‌ده‌په و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌ن و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ره‌خنه‌یان هه‌بووه كه بۆچی هه‌ده‌په‌ش داوه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كراوه ده‌ڵێ پێویسته هه‌ده‌په خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆ ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ تیرۆردا نه‌یەت، پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی به ته‌واوی له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه روون بكاته‌وه و، به توندی ره‌خنه له په‌كه‌كه بگرێت
