توركيا منبج بۆردومان ده‌كات

 توركيا منبج بۆردومان ده‌كات
شه‌رڤان ده‌روێش ، سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه‌ بۆ بۆردومانكردنى شارى مونبج كه‌ ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبجى لێيه‌.

گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج روونيكرده‌وه‌، بنكه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج له‌ ناوچه‌كانى باكوورى رووبارى ساجوور له‌ لايه‌ن توركياوه‌ بۆردومان ده‌كرێن.

منبج ناوه‌ندێكى ستراتيژى گرنگى داعش بوو، له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا له‌ لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبجه‌وه‌ كه‌ به‌شێكى سه‌ره‌كى هێزه‌كه‌ كوردن رزگار كرا.

جيهان پێشوازى له‌ رزگاركردنى شاره‌كه‌ كرد و كوردستان 24 ديمه‌نه‌كانى رزگاركردنى شاره‌كه‌ى بۆ جيهان په‌خش و بڵاو كرده‌وه‌.

ئاژانس و ناوه‌نده‌ هه‌واڵييه‌كانى جيهان بۆ يه‌كه‌مجار له‌ رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه‌ ديمه‌نى ئازادى و رزگاربوونى خه‌ڵكى منبجيان بينى.

وێنه‌كانى كورتكردنه‌وه‌ى ريش و سووتاندنى په‌چه‌ كه‌ كوردستان 24 بڵاويكردنه‌وه‌، به‌ جيهاندا بڵاو بوونه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ى جياجيايان لێكه‌وته‌وه‌.
Top