ڕۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا ناوێرێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی
دۆندار دوای ئەوەی لە پۆستی سەرنوسەری ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە و ئامادە نییە شوێنەکەی ئاشکرابکات ڕایگەیاند، خەریکە دۆسیەیەکی بۆ دروستدەکرێت کە گوایە پەیوەندی هەبووە بە بزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەنەوە.
دۆندار ماوەی سێ مانگی زیندانیکردنی بەسەر بردك بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوەی چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە مێژوویان دەگەڕایەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ ، نیشانی دەدات دەزگای هەواڵگری تورکیا چەک و جبەخانە لە ڕێگەی بارهەڵگروە دەگوێزنەوە بۆ ناوخۆی سوریا.
دۆندار وتی "ئەگەرێکی زۆر گەورە هەیە کە لە کاتی گەڕانەوەم دەستگیر بکرێم، چونکە هیچ دادگایەکی باڵا نییە لە تورکیادا بەرگری لە مافەکانمان بکات، بۆیە هەڵبژاردن لەبەردەستدا یان زیندانە یان سەفەرکردن بۆ دەرەوە".
لە چوارچێوەی کارکردن بە حاڵەتی باری نائاسایی لە تورکیا کە لە دوای کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە پیادە دەکرێت، تا ئێستا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس فە تۆمەتی جیاجیا لە سەرجەم ناوەندە جیاجیاکانی دەوڵەت دەستگیر کراون یاخود لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، بەتۆمەتی پەیوەندی بە کودەتاکەوە.
مانگی ڕابردوو جان دۆندار لەلایەن لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانەوە، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی پێدرا لەسەر بڵاوکردنەوەی دۆسیەی بەنهێنی ناردنی چەک بۆ ناوخۆی سوریا.
دۆندار بە گاڵتەپێکردنەوە ڕایگەیاندووە، لەسەر شتێک دادگایی دەکرێت کە ماوەی چەندین ساڵ هۆشداری داوە لە نزیکبوونەوە لە ڕێکخراوی گولەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پێشتر هاوبەشی ئەو ڕێکخراوەی گولەن بووە، هەر ئەویش بەرپرسە بە بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی، بەڵام هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئێمەومانان بەرپرسیاری تاوانەکانیان هەڵبگرێن.
دۆندار نوسەر و سینەماکاریشە هەفتەی ڕابردوو دەستی لە پۆستی دەستەی سەرنوسەری ڕۆژنامەی حوریەت کێشایەوە، کەبە یەکێک لە ناودارترین ڕۆژنامەکانی تورکیا دادەنرێت.
