لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە ڕژێمی سوریا ١٣٦ هێرشی کیمیایی ئەنجامداوە
تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە سوریا ١٣٩ هێرشی کیمیایی ئەنجامدراوە. تۆڕەکە ڕایگەیاندووە "١٣٦ هێرشیان لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ئەنجامدراوە".
بەگوێرەی تۆڕەکە ئەو سێ هێرشە کیمیاویەی تر لەلایەن داعشەوە لە سوریا ئەنجامدراون. لە ڕاگەیەندراوی تۆڕەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشی کیمیاییەوە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە ٨٨ کەس کوژراون کە ٤٥ چەکداری ئۆپۆزسیۆن و ٣٦ هاوڵاتی مەدەنی لەناویاندا بوون.
زۆرترینی هێرشە کیمیاییەکان لە باکوری پارێزگای ئیدلیب و پارێزگای ڕیف دیمەشق و پارێزگای حەما ئەنجامدراون.
