ئه‌ردۆگان: خۆكوژه‌كه‌ى غازى عه‌نتاب ته‌مه‌نى 12 بۆ 14 ساڵانه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شارى ئه‌سته‌نبوول، ڕاى گه‌یاند :" ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى غازى عه‌نتاب كه له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا ئه‌نجام درا، ئه‌نجام ده‌ره‌كه‌ى مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 12 بۆ 14 ساڵاندایه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و مێردمنداڵه یان خۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ته‌قاندووه‌ته‌وه، یان كه‌سانى دیكه ته‌قاندوویانه‌ته‌وه، وتیشی :" زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه داعش له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌یه".
شەوی ڕابردوو شەممە 20ـی ئابی 2016، تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شاری غازی عەنتاب رووی دا.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 50 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 94 کەس.
باسنيوز
