لاریجانی: ئێران ئامادەیە ڤیزا وەرگرتن لەسەر عێراقییەکان هەڵبگرێت
رۆژی یەکشەممە 21ـی ئابی 2016، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئێران کردووە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق فراوانتر بکات و وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانی هەردوو وڵات، هەڵبگرێت.
عەلی لاریجانی هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی عێراقی نەهێڵێت و تاوەکو هەموو عێراقییەکان بتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزا، سەردانی ئێران بکەن.
ساڵانە چەندین ملیۆن هاووڵاتیی ئێرانی بۆ سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە نەجەف و کەربەلا سەردانی عێراق دەکەن و لە بەرامبەریشدا، چەند ملیۆنێک هاووڵاتیی عێراقی سەردانی ئێران دەکەن، بە مەبەستی جارەسەری تەندروستی و سەردانیکردنی مەزارەکانی شیعە لە مەشهەد و شارەکانی دیکەی ئێران.
