کاندیدێکی کۆماری رکابەری ترەمپ دەکات
ماکمولەن لە بانگەشەکانی ئاماژە بە هاتنەپێشی زیاتری لاوان دەکات، بەشێک لە شارەزایان لە واشنتن تایبەت بە رووداو دەڵێن " ناڕازیانی هەردوو کاندیدەکانی کۆماری و دیموکراتەکان دەرفەتێکی باش بۆ ماکمولەن دەڕەخسێنێت".
ئێڤان ماكمولهن: كاندیدی سه‌ربه‌خۆ دەڵێ " گه‌وره‌ترین پاڵنهرم ئه‌وه‌یه پێم وایه ئه‌م وڵاته پێویستی به نه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌ركرده هه‌یه. ئه‌مریكییه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وه‌یان ده‌وێت. هه‌ردوو كاندیدی سه‌ره‌كیی دوو پارته‌كه‌ی دیكه بیرۆكه‌ی به‌سه‌رچوویان هه‌یه. وه‌كو ره‌گه‌زپه‌رستی و رق و كینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ یاخود چاره‌سه‌ری حوكمی مه‌ركه‌زی هیلاری كلینتن".
ئێڤان ته‌مه‌نی 40 ساڵه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا(CIA) وه‌كو ئه‌فسه‌ری دژه‌تیرۆر كاری كردووه. چه‌ند ساڵێكیش له كۆنگرێسی ئه‌مریكا راوێژكاری كۆمارییه‌كان بووه.
پسپۆران له واشنتن پێیان وایه سروشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ، بواری بۆ كاندیدی دیكه‌ی وه‌كو ئێڤان ماكمولهن ره‌خساندووه.
بیاترێز كوارتاس، مامۆستای زانكۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا دەڵێ " ئاشكرایه ئێستا ناڕازیبوونێك به‌رامبه‌ر هه‌ردوو كاندیده‌كه هه‌یه. ئێستا كه‌سێكی نوێ و ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ هه‌یه. ئه‌و كه‌سێكه كه ئه‌زموونێكی سیاسی گرنگی هه‌یه، نه‌ك ته‌نها له سی ئای ئه‌ی، به‌ڵكو له لیژنه‌كانی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس".
به بڕوای چاودێران، هاتنه پێشه‌وه‌ی ماكمولهن وه‌كو كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاڵۆزی و قووڵی كێشه‌كانی ناو كۆمارییه‌كان زه‌قتر ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له دوای هه‌ڵبژاردنی دۆناڵ تره‌مپ وه‌كو كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان.
ئێڤان ماوه‌ی 10 ساڵی كاركردنی وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی سی ئای ئه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی له وڵاتانی سووریا و ئوردن به‌سه‌ربردووه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی رێكخراوی قاعیده كاری كردووه. ئه‌و پێی وایه هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی دیكه: هیلاری كلینتن و دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌زموونی شه‌ڕی دژه تیرۆریان هاوشێوەی ئەو نییە.
rudaw
