دوو كوڕى باڵیۆزى عێراق له پورتوگال ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر مێردمنداڵێك
ئه‌حمه‌د جه‌مال، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كرد، :" وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به گرنگییه‌وه له‌و تۆمه‌تانه ده‌كۆڵێته‌وه كه پهیوهستیدارن به دوو كوڕى باڵیۆزى عێراق له پورتوگال".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستى كردووه به ڕێكارى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ورده‌كارى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكاندا له‌باره‌ى ئه‌و ڕووداوه‌وه، بڵاو كراونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ده‌شڵێت :" له كاتێكدا كه وه‌زاره‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه له پارێزگاریكردن له توانا و ناوبانگى نێرده دیپلۆماتكاره‌كانى و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا، له‌وانه‌ش پورتوگال، له هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى پورتوگال و ستافى باڵیۆزخانهكهى عێراق له لشبۆنه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى گونجاو له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه".
پێشتر میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ردوو كوڕه دووانه‌كه‌ى باڵیۆزى عێراق له پورتوگال، له شارى بۆنت دی سوورى پورتوگالى، كه سه‌رقاڵى خوێ،دنى فڕۆكه‌وانین، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مێردمنداڵێكى پورتوگالى ته‌مه‌ن 15 ساڵان و ده‌موچاویان خوێناوى كردووه.
باسنيوز
