رێككه‌وتنی توركیا و ئیسرائیل له په‌رله‌مانی توركیا په‌سندكرا
شه‌وی هەینی 19-8-2016، په‌رله‌مانی توركیا له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا پرۆژه یاسای رێككه‌وتننامه‌ی توركیا - ئیسرائیل بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری قوربانیانی كه‌شتیگه‌لی مه‌ڕمه‌ڕه په‌سندكردو ئیسرائیل 20 ملیۆن دۆلار ده‌خاته سه‌ر حیسابێكی بانكی تایبه‌تی توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌م بڕه پاره‌یه پێویسته له‌ماوه‌ی 25 رۆژدا بدرێت.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته توركیا سه‌رجه‌م داوا یاساییه‌كان و سكاڵاكانی دژ به به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و چه‌ندین هاووڵاتی ئیسرائیلی پاشه‌كشه پێبكات و كه‌یسه‌كه دابخات.
هه‌روه‌ها به‌پێشكه‌شكردنی نووسراوی تایبه‌تی هه‌ردوولایه‌ن به‌پێی رێسا ناوخۆییه‌كانیانه‌وه، ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە رۆژی 31-5-2010 ئیسرائیل هێرشیکردە سەر کەشتییەکی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەزە و لە ئەنجامدا 10 کەس لە سەرنشینەکانی کەشتییەکە کە زۆربەیان تورک بوون کوژران و 60 کەسی دیکە لەنێو کەشتییەکە و 10 سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون.
رووداو
