بەرپرسێکی کۆریای باکوور بە چەندین ملیار دۆلارەوە جیا دەبێتەوە

 بەرپرسێکی کۆریای باکوور بە چەندین ملیار دۆلارەوە جیا دەبێتەوە
بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوور چەند ملیار دۆلارێک دەبات و لە رژێمی وڵاتەکەی، جیا دەبێتەوە.



بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆریای باشوور، ئەو کەسە جیا بووەوە، بەرپرسی ماڵ و ماڵکە نهێنییەکانی کۆریای باکوور لە ئەوروپا بوو و لە مانگی حوزەیرانی 2016ـەوە لەگەڵ دوو منداڵی خۆی، خۆی ون کردووە.



ئەو بەرپرسە، کە یەکێک بوو لە کەسە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، چەند ملیار دۆلارێکی لەگەڵ خۆی بردووە،(تاوەکو ئێستا بە دروستی نازانرێ چەندە).



میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو بەرپرسە وەک پەنابەر رووی لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە.



جیا بوونەوەی ئەو بەرپرسە داراییەی رژێمی کۆریای باکوور دوای ئەوە دێت، کە رۆژی چوارشەممە 17ـی ئابی، میدیا بەریتانییەکان بڵاویان کردەوە، بەرپرسێک لە باڵیۆزخانەی کۆریای باکوور لە بەریتانیا، لە رژێمی وڵاتەکەی جیا بووەتەوە.




باسنیوز
Top