وێنه‌ى (عومران) به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێش برینداربوونى ببینه
یه‌كێك له وێنه‌كانى (عومران) بڵاو كرايه‌وه كه پێش برینداربوونى و له شارى حه‌له‌ب له یه‌كێك له مۆڵه‌كاندا به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌وه، گیراوه.
عومران، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ڕزگارى بوو، وێنه‌كه‌ى ڕووبه‌رێكى زۆرى له میدیاكانى جیهان و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان داگیر كرد، زۆرێك له چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كان، هاوسۆزى خۆیان بۆ ئه‌و منداڵه ده‌ربڕى، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رزه‌نشتى حكوومه‌تى سووریا و هێزه ئاسمانییه‌كانى ڕووسیا، ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕووسیا، ڕه‌تى كرده‌وه به‌شدارى له‌و بۆردوومانه‌دا كردبێت كه كرایه سه‌ر شارى حه‌له‌ب و تیایدا (عومران) بریندار كرا.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕووسیا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌نووسێت :" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ناوچانه ناكه‌یه‌نه ئامانجى فڕۆكه‌كان كه خه‌ڵكى تیادا نیشته‌جێن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه، كه منداڵه‌كه كاتێك له خانووه‌كه ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه، شوشه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ماڵه دراوسێكانیان نه‌شكاوه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و خانووه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بۆردوومان نه‌كراوه، به‌ڵكو به بۆمب كراوه‌ته ئامانج، ئه‌وه‌ش له لایه‌ن هێزه یاخیبووه‌كانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێـت.
باس‌نیوز
