هێزەكانی بەشار ئەسەد هێرش دەكەنە سەر پەیەدە
بەپێی زانیارییەکان، دوو رۆژ لەمەوبەر شەڕوپێکدادانێکی سووک لە نێوان هێزەکانی رژێمی ئەسەد و چەکدارانی پەیەدەدا لە حەسەکە دەستی پێکرد و لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەیشتە ئاستێکی جیاوازتر.
سوپای سووریا لەرێگەی فڕۆکە جەنگیی و ھاوەنەوە ھێرشیان کردە سەر شاری حەسەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدەدایە. لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەشدا بۆ سەر گەڕەکەکانی تەل ھاجەر و موفتی سەر بە شارۆچکەی ساڵحیەی سەر بە شارەکە، پێنج ھاووڵاتی سڤیل و چەکدارێکی پەیەدە کوژران.
لە بەرامبەردا ھێزەکانی پەیەدە بە ھاوەن ھێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی ھێزەکانی رژێمی سووریا لە شارەکە.
شەڕ و پێکدادانەکان بە چەکی سووک لە نێوان ھەردوولادا درێژەی ھەیە.
