پەكەكە بەهاوەن هێرش دەكاتە سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا

 پەكەكە بەهاوەن هێرش دەكاتە سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا
ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی ھێرشێكی گەریلاكانی پەکەکە بەتۆپی ھاوەن بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە شارۆچکەی جوکورجا، سێ سەربازی تورك بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی پەکەکە بەتۆپی ھاوەن ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی تەپەشین لە نزیک گوندی جغلی سەر بە شارۆچکەی جوکورجا.

برینداران بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانەی سەربازیی ھەکاری کران.

هەفتەی رابردوو جەمیل بایك سەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند لەمەودوا پەكەكە هێرشەكانیان دەبەنە نێو شارەكانی باكووری كوردستان.









باسنيوز
Top