نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، لە تویتێكدا لە باس لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەركردایەتی بارزانی دەكات.

نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، لە تویتێكدا لە باس لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەركردایەتی بارزانی دەكات.
ماڵپەڕەكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ كەمئەندامێكی شەڕی ئێران و عێراق بەهۆی هەژارییەوە لەبەردەم شارەوانیی تاران خۆی سووتاندووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14/8/2016، ناسر ئەمانی، گوتەبێژی شارەوانیی تاران، لە لاپەڕەی تێلێگرامی خۆی بڵاوی كردووەتەوە: "كەمئەندام (جانباز)ێكی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق كە چوار ساڵ لە بازاڕی میوەفرۆشی ناوچەی ئەزگوڵی تاران كابینی میوەفرۆشتنی هەبووە، خۆی سووتاندووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە".

بەگوتەی ئەمانی، بەپێی یاسای بازاڕی میوەفرۆشی كابینەكانی ئەو بازاڕە ساڵانە لە هەرزان بازاڕێكدا بە خەڵك دەدرێن، بەڵام ئەو كەسە لەڕێی بەكارهێنانی پشكی كەمئەندامی شەڕ بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەو كابینەی پێ بووە.

گوتەبێژی شارەوانیی تاران گوتیشی: "ئێستا كە مۆڵەتی ئەو كەسە تەواو بووە و پێویستە كابینەكە چۆڵ بكات و بۆ شارەوانیی بگەڕێنێتەوە، بەڵام لەبەردەم شارەوانی خۆی سووتاندووە."

بەگوتەی شایەتحاڵەكان ئەو كەسە بەر لە خۆسووتاندنی گوتوویەتی: "پارەی كرێ خانووم نییە و ناتوانم جەهازی بووكێنی بۆ كچەكەم بكڕم".

هێزەكانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دوای كوژاندنەوەی جەستەی پیاوەكە، گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چارەسەریی پزیشكی دایە.









باسنيوز
Top