برێت ماکگۆرک: پێشمەرگە بازنەی دەوری داعش لە سنووری مووسڵ بچووک دەکاتەوە
بریت ماكگۆرك، نوێنەری باراك ئۆباما، بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، ئەمڕۆ 14/8/2016 لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، باسی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە دەكات و دەنووسێت: " بازنەی دەوری تیرۆریستەكانی داعش تەسك دەكرێتەوە، پێشمەرگەك لە ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە پێشڕەوی دەكات و هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە باشوورەوە نزیكە گەیارە دەبنەوە".
دوێنێ 13/8/2016 بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا، بۆ هاوپەیمانیەتی شەڕی دژی داعش، بریت ماكگۆرك كرد، لەو دیدارەدا نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا باسی لە قوربانییەكانی پێشمەرگە كرد و كە لە سایەی پێشمەرگە، داعش لە پاشەكشە دایە.
باسنيوز
