سه‌ركرده‌ی داعش ئەفغانسـتان و پاکستان کوژراوه‌

سه‌ركرده‌ی داعش ئەفغانسـتان و پاکستان کوژراوه‌
باڵیۆزی ئەفغانستان له‌ پاکسـتان دەڵێت، لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانسـتان بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا ڕێبەری داعش لە ئەفغانسـتان و پاکسـتان کوژراوە.

ئەمڕۆ هەینی عومەر زاخیلوال رایگه‌یاند، دەتوانم پشـتڕاستی بکەمەوە لە 26 ی مانگی حەوت لە ناوچەی کۆت لە پارێزگای نانگەرهار "حافز سەعید خان" ڕێبەری داعشی خوراسان لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای و چەند چەکدارێـکی دیكه‌ کوژراون.

به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هەواڵەکەیان پشـتڕاست کرده‌وە.

حافز سەعید خان پـێشـتر ئەندامێـکی تاڵیبانی پاکسـتان بوو، بەڵام دواتر بەیعەتی بۆ ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش ڕاگەیاند.







ZNA
Top