توركیا... دوایین ئاماری پاش کودتا راگه‌یه‌نرا
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، له كۆشكی چانكایا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كۆبووه‌وه وئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته زۆر به هه‌ستیارییه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه و راده‌ستی دادگا بكرێن، كه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا به كردار به‌شدارنه‌بوون، به‌ڵام له پیلانی پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه ئه‌ركیان هه‌بووه، یان ساڵانێكه هاوكاری چالاكیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئاماده كردنی ژێرخانی هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه.
یڵدرم گوتیشی، 76 هه‌زار و 579 كه‌س پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 897 كه‌س له كار دوورخراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش زیاتر له سێ هه‌زار و سه‌رباز، هه‌ندێكیان دادوه‌ر، به‌شێكیشیان كارمه‌ندی مه‌ده‌نین. تێكڕای ئه‌وانه‌ی پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار لابراون 81 هه‌زار و 494 كه‌سن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مانه تۆڕی په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیان هه‌یه كه خۆیان دروستیان كردووه، واتا ژێرخانێكی تۆڕی په‌یوه‌ندییان دامه‌زراندووه كه هیچ كه‌سی دیكه به‌كاری نه‌هێناوه، زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س ناویان له ژێرخانی ئه‌و تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌دا ههیهة لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت
ZNA
