پاپای ڤاتیکان چەند ژنێک دەبینێت کە وازیان لە لەشفرۆشی ھێناوە
دوێنێ ھەینی 12/8/2016، ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاوی کردووەتەوە، پاپای ڤاتیکان سەردانی ماڵێکی ڕۆمای ئیتاڵیای کردووە، کە 20 ژنی تێدا بووە، ئەو ژنانەش پێشتر بە زۆرەملێ کاری لەشفرۆشیان پێکرابوو، ئێستاش وازیان لە کارەکەیان ھێناوە و لەژێر چاودێریدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئاماژە بەوە دەکرێت، ئەو 20 ژنە، حەوتیان نایجیری بوونە، ھەروەھا شەش ڕۆمانی، چوار ئەلبان، یەک ئیتاڵی، یەک تونسی و یەک ئۆکرانی بوونە، ھەمووشیان تەمەنیان لە چواردەوری 30 ساڵیدا بوونە.
کاتێک پاپا سەردانی ماڵی ئەو 20 ژنەی کردووە، ئەوان ئاگادار نەبوون، بۆیە کاتێک دەرگای لێداوە و ئەوانیش پاپایان بینیوە، تووشی سەسوڕمان ھاتوونە.
پاپای ڤاتیکان لەگەڵ ئەو ژنانە کۆبووە و قسەی لەگەڵ کردن و پشتگیری خۆی بۆیان دەربڕی و پێیی گوتن: "ئێوە لەژێر چاودێری دەمێننەوە و جارێکی دیکە ناتوانرێت بە زۆرە ملێ بۆ کاری لەشفرۆشی بەکارتان بھێنێت".
ئەو 20 ژنە پێشتر دەستدرێژیان کراوەتە سەر و وەک لەشفرۆش بەکار ھێنراون، ئێستاش وازیان لە کارەکەیان ھێناوە و لە لایەن حکوومەتی ئیتاڵیا، پارێزگارییان لێ دەکرێت.
باسنيوز
