هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: داعش تواناى شەڕکردنیان نەماوە و هەڵدێن
کریستۆڤەر گارفەر وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند، ڕۆژانە دەیانەوێت ژمارەى چەکدارانى داعش بزانن لەو ناوچانەى کۆنتڕۆڵى دەکەنەوە، بەڵام چەکدارانى داعش لاوازبوون و تواناى شەڕکردنیان نەماوە و هەڵدێن.
سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ گارفەر ڕایگەیاند، بەپێى پلانەکان کە دیاریکراوە ئۆپراسیۆنەکان دەستیپێکردوە و لە هەندێک ناوچەدا بە خاوى بەڕێوەدەچن و لەهەندێک ناوچەش بەخێرایى.
هاوکات ئامادەیى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی دووپاتکردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزە عێراقییەکان لە ڕووى لۆجستى و ڕاوێژکردنەوە.
زیاتر لە دوو ساڵە موسڵ لە ژێر دەسەڵاتى چەکدارانى داعشدایە و بە پێی پلانەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و حکومەتى عێراق بەر لە هاتنى ساڵى دوو هەزار و حەڤدە شارەکە کۆنترۆڵدەکرێتەوە.
باسنیوز
