ژیانی 2 ملیۆن كەس لە حەلەب لەمەترسیدایە
ستێفان ئۆبراین، بەرپرسی کۆمسیاری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە ئەوان کۆمەک و ھاوکاریی مرۆییان ئامادەکردووە و چاوەڕێ دەکەن، رەوشەکە ئارام ببێتەوە، تاوەکو ئەو ھاوکارییانە بگەیەننە دەست دانیشتووانانی حەلەب کە بەھۆی رەوشەکەوە گیرایانخواردووە و دەستیان ناگات بە ھیچ ھاوکارییەک.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لەسەرجەم لایەنە سووریییەکان کردووە کە ئاگربەستێکی 438٨ كاتژمێری لەو شارە رابگەیەنن، تاوەکو رێگە بە ئاژانسەکانیان بدەن، ئەو کۆمەکە بگەیەننە حەلەبییەکان و داواشی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە کە دەسەڵاتی خۆی بەکاربێنێت بۆ رازیکردنی لایەنەکان.
K24
