ئەمریكا لە پەیوەندییەكانی رووسیا و توركیا نیگەران نییە

 ئەمریكا لە پەیوەندییەكانی رووسیا و توركیا نیگەران نییە
حکوومەتی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە نیگەران بێت بەرامبەر بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا و رایگەیاند بەھێزبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، ھیچ کاریگەرییەکی نێگەتیڤی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا نابێت.

یەلیزابێت، تڕودۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی نێوان سەرۆکی رووسیا ڤلادمێیر پوتن و ھاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردوغان، لەدوای نۆ مانگ لە گرژیی و ئاڵۆزیی، ئاماژە نییە بەوەی ئەو رێککەوتنە لەدژی ئەمریکا بێت، بۆیە واشنتنیش ھیچ نیگەران نییە بەرامبەر بەو پەیوەندییە.

ھەروەھا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تورکیا و رووسیا، دوو وڵاتی گرنگ و ستراتیژین بۆ یەکتری لە ناوچەکە کە لە زۆر بابەتەدا ئامانجی ھاوبەشیان ھەیە، بەتایبەتی لە رووبەڕووبونەوەی داعش و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە لە سووریا.











K24
Top