لە بەرلین نمایشی ھونەری دژی لەسێدارەدرانی لاوانی كورد بەڕێوە چوو
كۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ سێشەممە (9/8/2016)، محەمەد عەبدوڵاھی، بەندكراوی سیاسیی و پێنج كوردی دیكەی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەسێدارە دا.
بەمەبەستی ئیدانەكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ناسر فەتحی، هونەرمەند چالاكوانی مەدەنی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا، نمایشێكی جەستەیی ھونەری بەڕێوە برد.
بەپێی ئامار و زانیاریی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، لە ئێران نزیكەی 50 بەندکراو لەسێدارە دراون کە 40 کەسیان کورد بوون.
basnews
