جێگرى مێركل: تا 20 ساڵى داهاتوو توركیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا نابێته ئه‌ندام
له میانى دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى ARDـى ئه‌ڵمانى، زیجمار گابرییل، جێگرى ئه‌نگیلا مێركل، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا (سه‌رۆكى حكوومه‌ت) ڕای گه‌یاند :" پێویسته هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى گفتوگۆكردن له گه‌ڵ توركیا، به كراوه‌یی بهێڵینه‌وه".
جێگره‌كه‌ى مێركل، كه سه‌رۆكى یه‌كێكه له حزبه گه‌وره‌كانى ئه‌ڵمانیا، گوتیشی :" توركیا چانسى ئه‌وه‌ى نییه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ببێته ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا، ڕه‌نگه ماوه‌ى گفتوگۆكردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، 10 تا 20 ساڵى دیكه بخایه‌نێت".
جێی باسه یه‌كێتى ئه‌وروپا، ره‌خنه‌یه‌كی زۆرى گرت له هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سێداره‌دان و هه‌ڵمه‌ته‌كانى ده‌ستگیركردن له توركیا كه له دواى كودتا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردوو، ده‌ستى پێكردووه.
باس‌نیوز
