١٤ هەزار هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر داعش

 ١٤ هەزار هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر داعش
لە دووەم ساڵوەگەڕی کوتانی داعش لە ئاسمانەوە، لە شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ داعشەکانی سووریا و عێراقدا، ماڵپەڕی (ئەی‌بی‌سی نیوز) ئامارێکی بڵاو کردەوە.

بەو گوێرەیە، لەو دوو ساڵەدا و تا ٢٧ـەم ڕۆژی مانگی ڕابردوو، ئەمەریکا و هاوپەیمانان بە فڕۆکە نزیکەی ١٤هەزار گەڕ بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە عێراق و سووریادا کوتاوە؛ ١١هەزار جاری ئەمەریکا کردوویەتی.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ناوی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش کراوە کە جگە لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی وەک عەرەبستان، ئیمارات، ئوردن و بەحرێن و، چەند وڵاتێکی دی لە کیشوەری ئەمریکا و، ئەوروپا و ئوسترالیاوە بەشداری شەڕی داعشن.








KDP
Top