میسڕ مافى نیشته‌جێبوون و ڕه‌گه‌زنامه به وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى ده‌دات
حوسام قاویش، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى میسڕ، ڕاى گه‌یاند :" حكوومه‌ت پرۆژه‌یاسایه‌كی ئاماده كردووه و ناردوویه‌تى بۆ ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت (په‌رله‌مانى مسڕ) كه تایبه‌ته به پێدانى مافى نیشته‌جێبوون به وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه مه‌رجى پێدانى مافى نیشته‌جێبوون به بیانییه‌كان، ئه‌وه‌یه، وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كه پاره‌یه‌كی زۆر بخاته یه‌كێك له بانكه میسڕییه‌كان :" به‌ڵام تائێستا بڕى پاره‌كه، دیارى نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، ئامانج له پێدانى مافى نیشته‌جێبوون به بیانییه‌كان كه ماوه‌كه‌ى پێنج ساڵه، به مه‌به‌ستى ئاسانكارییه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.
گوته‌بێژه‌كه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه له پرۆژه‌یاساكه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه دواى پێنج ساڵ مانه‌وه، ده‌توانێت داواى ڕه‌گه‌زنامه‌ى میسڕى بكات.
باسنيوز
