دوایین ئاماری هێرشه ئاسمانییهكانی ئهمریكاو هاوپهیمانان لە عیراق، سوریا و لیبیا دژی داعش
هێرشهكان كه رۆژی دوشهممه بۆ سهر پێگهكانی داعش له لیبیا دهستیپێكرد، دوێنێ سێ شهممهش بهردهوام بوو.
کاپتن جێف داڤیس، بەرێوەبەری کارە رۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دوێنێ سێشەممە دوو هێرشی ئاسمانییان لە شاری سرت-ی لیبیادا بۆ پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، کە بنکەیەکی موشەکی و حەفارەیەکی رێکخراوەکەیان تێکشکاندووە.
داڤیس سەبارەت بە هێرشەکانی رۆژی دووشەمە (1ی ئاب/8) ئاماژهی بهوهكرد، بەوەی فڕۆکە جەنگییەکان پێنج هێرشی ئاسمانییان لەو شارەدا ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا دوو تانکی چەکدارانی رێکخراوەکە، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی، بارەگایەکی داعش و دوو ئامێری بیناکاری [مەبەست لێی ئۆتۆمبێلەکانی وەک شۆفڵ، حەفارە و بەرزکەرەوەیە، کە لە بیناسازیدا بەکاردێن داعش بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆی بەکاریاندەهێنێت] بۆردوومانکردووە.
هاوكات، بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، فڕۆکە جەنگییەکان رۆژی دووشەممە چواردە هێرشیان لە عیراق و سوریادا کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش و تەواوی فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکە ئاسمانییەکانی خۆیان.
حهوت لهو هێرشانه لە نزیک بەغداد، موسڵ، گەیارە و شنگال ئەنجامدراون، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی رێکخراوەکە، بنکەی چەک، خاڵی کۆبوونەوەی و بارەگای چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج.
لەسوریاش، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیامان، حەوت هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر شەش یەکەی تاکتیکیی جیاوازی داعش و شەش خاڵی رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوەکەیان کردووەتە ئامانج.
خەندان
