وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: رێگا ناده‌ین شڵه‌ژانی توركیا بگوازرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان
بڕیاره سبه‌ینێ به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی دیموكراتخوازانی تورك له ئه‌وروپا لایه‌نگرانی پارتی داداو گه‌شه‌پێدان‌و ئه‌ردۆغان به دروشمی "میتینگی دیموكراسی له دژی كوده‌تا" له‌شاری كۆڵن –ی ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبده‌ن‌و چاوه‌ڕێده‌كرێت نوێنه‌رانی حكومه‌تی توركیاش تێیدا به‌شداربن‌و گوتاریان هه‌بێت.
فران وۆڵته‌ر شتاینمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له‌لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان‌و ئاكه‌په كردووه كه به هێمنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
شتاینمایه‌ر ده‌ڵێت"ناكرێت شڵه‌ژانی سیاسی ناوخۆیی توركیا بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا‌و ترس بخرێته ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه باوه‌ڕی سیاسی جیاوازیان هه‌یه، جێگای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه له ئه‌ڵمانیا نابێت‌و رێگاشی پێناده‌ین".
هاوكات زیاتر له‌دوو هه‌زار پۆلیسی ئه‌ڵمانی له ئاماده‌باشیدا ده‌بن له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كه‌و یورجن ماتیس سه‌رۆكی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئێمه بۆهه‌ر روداوێكی توندوتیژی ئاماده‌ین.
یورجن ماتیس قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كه به دوور نازانێت، هه‌روه‌ها دادگای كۆڵن رێگا نادات وتاری ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره به راسته‌وخۆ له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بگوازرێته‌وه.
ئه‌و خۆپیشاندانانه له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دایه كه دره‌نگانی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا كوده‌تایان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا راگه‌یاند، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار، شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی راگه‌یاند، تائێستاش به‌وهۆیه‌وه 60 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون یان له‌سه‌ركار لابراون له‌داموده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی توركیا.
ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا 230 كه‌س كوژراون و 2 هه‌زار و 200ی دیكه‌ش برینداربوون.
حكومه‌تی توركیا به به‌رده‌وامی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵا گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن‌و له‌ئێستادا داوایه‌كیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو ئاڕاسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه، هه‌رچه‌نده گوله‌ن خۆی بوونی په‌یوه‌ندیی به كوده‌تاكه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
هاوكات توركیا قوتابخانه‌و زانكۆكانی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت‌و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندنیشی داخستووه كه نزیكن له فه‌تحوڵا گوله‌ن.
