به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA): گومانم هه‌یه سوریا به‌یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه
جۆن برێنان، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، دوێنێ هه‌ینی لهكۆڕبهندی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسپین رایگه‌یاند "نازانم ئایا ده‌توانرێت سوریا جارێكی‌تر پێكه‌وه بلكێنرێته‌وه یان نا"، به‌پێی رۆیته‌رز.
لێدوانه‌كه‌ی برینان له‌میانی به‌شداریكردنی لهكۆڕبهندی ساڵانه‌ی ئاسایش-ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسپین-دا هات، كه له رۆژانی 27-30ی ئه‌م مانگه له‌واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مساڵی كۆڕبهندییهكه بریتین له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌مریكا، دژه تیرۆریزم، هه‌واڵگری، ئاسایشی ئینتهرنێتو جێبه‌جێكردنی یاسا له‌ناوخۆی ئه‌مریكادا.
وته‌كانی برێنان له‌كاتێكدایه، سوریا له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو توندوتیژیه‌كانی ساڵی 2011وه روبه‌ڕوی چه‌ندین شه‌ڕی جیاواز بووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی ناكۆكی‌و مشتومڕی ههرێمیو نیوده‌وڵه‌تیش له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌وه، چه‌ند ساڵێكه به‌بێ هیچ ده‌ره‌نجامێك ماوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014شه‌وه، هێزه كوردیه‌كان له‌رۆژئاوای كوردستان سێ كانتۆنی سه‌ربه‌خۆ (كۆبانێ، عهفرینو جزیره)یان پێكهێناو له‌ئێستاشدا، ههنگاودهنین به‌ره‌و فیدڕاڵی له‌رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری سوریا، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه، كه پێشبینی ناكرێت خوێنڕشتن له سوریا كۆتایی پێ بێت هه‌تاوه‌كو سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بۆ پشتگیریكردنی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كۆتایی پێدێت.
جگه له‌شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا له‌نێوان سوپای ئه‌و وڵاته بهسهرۆكایهیهتی به‌شار ئه‌سه‌دو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ده‌یان میحوه‌ری تری رهبهڕووبوونهوه هه‌یه به‌تایبه‌ت شه‌ڕی داعش دژ بهشهڕڤانانو ناوچه كوردیه‌كان.
جۆن برێنان وتی "باوه‌ڕم واییه كه هیچ ئاسۆیه‌ك به‌دیناكرێت بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سوریا هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، له دیمه‌شقدا بمێنێته‌وه چونكه ئه‌و هۆكاری ئه‌وه‌یه بۆچی ژماره‌یه‌كی زۆری سورییه‌كان شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شیكرد به‌وه‌ی پێویسته هه‌ستێك هه‌بێت كه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، " پێویسته ڕوون بێت كه ئه‌و به‌شێك نییه له‌داهاتووی سوریا".
به‌پێچه‌وانه‌ی روسیا‌و چه‌ند ولاتێكی تر له‌نێویاندا هه‌رێمی، ئهمریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له‌سوریا به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د.
په‌یمانگای ئه‌سپین، رێكخراوێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسهتو پێدانی زانیارییه، باره‌گاكه‌ی له‌واشنتۆنی ئه‌مریكایه و ئامانجه‌كانی بریتیه له پێگه‌یاندنی سه‌ركرده له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها هه‌میشه‌ییه‌كانی، فه‌راهه‌مكردنی شوێن و كه‌شێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دوور له‌دونیابینی حزبی.
خه‌ندان
