ئەو كەسە دەیویست لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆی بتەقێنێتەوە، دەستگیركرا
لەندەن:"موسلیم خۆراسانی" ناوی ئەو كەسەیە كە پیلانی دانابوو رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام پیلانەكەی ئاشكرا بووە و دەستگیركراوە.
بەپێی زانیاری میدیاكانی بەریتانیا، بومسلیم خۆراسانی ماوەی دوو مانگ لەلایەن داعشەوە لەسەر دروستكردنی بۆمب مەشقی پێكراوە.
پۆلیسی بەریتانیا توانیویەتی دەستی بگات بە گفتوگۆكانی موسلیم خۆراسانی لەڕێگەی تێلەگرامەوە، كە تێیدا لەگەڵ چەكدارانی داعش باسی چۆنێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی كردووە.
رووداو -
